بەرمیل و پارە حازرکەن

ئاکرێ تەواو بوو نەوتەکە بۆ گردەسێن دەچێت

964+
ئەحمەد مستەفا

قایمقامی ئاکرێ دەڵێ، دابەشکردنی نەوت لە قەزای ئاکرێ بەردەوامە و بەم نزیکانە لە ناحیەی گردەسێن دابەشکردنی دەستپێدەکەن.

باشترە دانیشتووانی ناحیەکە، هەر لە ئێستاوە بەرمیلێک و 104 هەزار دینار ئامادە بکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 16.10.2024، دلاوەر بۆزۆ، قایمقامی قەزای ئاکرێ بە پەیجی قایمقامیەتی خۆیانی رایگەیاند، لە سنووری قەزای ئاکرێ، پێش هاتنی وەرزی زستان نەوتی سپی بەسەر سەرجەم خێزانەکاندا دابەش دەکەن.

بۆزو ئاماژەی بەوەش کرد، لە سنووری هەردوو ناحیەی دینارتە و بجیل پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت، بە کۆتا هاتووە و هەر ماڵێک 200 لیتر نەوتی سپێ پێدراوە.

لە بارەی ناوەندی ئاکرێ و ناحەیەی گردەسێن، قایمقام وتی، ئێستا لە سەنتەری قەزای ئاکرێ، پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بەردەوامە و لە کاتێکی نزیکدا لە ناحیەی گردەسێن دابەشکردنی نەوت دەستپێ دەکەن.

وەزارەتى سامانە سروشتییەکان رۆژی 10.10.2024 بڵاویکردەوە، بۆ وەرزى زستانى ساڵى 2024 – 2025، تا ئێستا زیاتر لە 40 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر نزیکەی 199 هەزار خێزان دابەش کراوە، بۆ هەر بەرمیلێک نەوت، بڕى 104 هەزار دینار لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت.

دانیشتوانی گوندی چیاسورخ لەبەردەم کێڵگەی نەوتی گوندەک...

دانیشتوانی گوندی چیاسورخ لەبەردەم کێڵگەی نەوتی گوندەکەیان گردبوونەتەوە

دابەشکردنی نەوتی سپی لە قەزای چۆمان دەستیپێکرد

دابەشکردنی نەوتی سپی لە قەزای چۆمان دەستیپێکرد