ستافی بۆ تەرخانکرا
لە گوندی کۆدەڵەی سکتان بنکەیەکی تەندروستی کرایەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
لە گوندی کۆدەڵەی ناحیەی سکتان، بنکەیەکی تەندروستی کرایەوە و تەندروستی کۆیە، پزیشک، کارمەند و دەرمانی بۆ دابین کردن.
خەڵکی گوند، بەرپرسان و تەندروستکاران پێکەوەی بەشداری مەراسیمەکەیان کرد، کە ئەمڕۆ چوارشەممە 16.10.2024، بنکەکە لە ناوەندی گوندەکە و لە خانوویەکدا کرایەوە، کە لە رووی ئیداری و کارگێڕییەوە سەر بە ناحیەی سکتان و لە ناوەندی قەزای کۆیە سەرپەرستی دەکرێ.
لە راگەیەندراوێکدا، تەندروستیی کۆیە ئاماژەی بەوە کردووە، کامەران شێخانی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کۆیە، ئامادەیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دەربڕی بۆ ھەموو ھاوکارییەک، هەروەک بنکەکە کەرەستەی پزیشکیی پێویست و ستافی کارمەندانی تەندروستی بۆ تەرخانکرا.