لەدوای نۆ ساڵ

لەکۆتاییدا جووتسایدی گۆرەتوو تەواو دەکرێت

+964

ژێوار خدر

دوای نۆ ساڵ لە ئەمڕۆ دەستکرایەوە بە کار کردن لە پڕۆژەی جووتسایدی گۆرەتوو کە لە ساڵی 2013ەوە بودجەکەی بۆ تەرخان کرابوو و ئێستا ئااوەڕۆکەی جێبەجێ دەکرێت و بڕیاریشە لە سەرەتای ساڵی داهاتوو کار لە دروستکردنی جووتسایدەکە بکرێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سۆران رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 15.10.2024 دووبارە دەست کرایەوە بە تەواوکردنی پڕۆژەی دروست کردنی جووتسایدی گۆرەتوو.

دەشڵێت، لە ساڵی 2013 وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە گوژمەی  حەوت ملیار دینار رەزامەندی لەسەر دابوو، بەڵام ئەوکاتە بەهۆی قەیرانی دارایی و دروستبوونی شەڕی داعش و هاتنی کۆرۆنا کارەکانی وەستابوو.

روونیشیکردووەتەوە، ئێستا دەستکراوە بە دانان و دروستکردنی ئاوەڕۆی مەجاری و بڕیارە پێش هاتنی وەرزی باران بارین سەرجەم کارەکانی ئەو بڕگەیە تەواو بکرێت و لە سەرەتای ساڵی داهاتوو دەست دەکرێت بە کارەکانی دروست کردنی جووتسایدەکە.

قوتابخانەیەک بە سیستمی ئینگلیزی لە قەزای مێرگەسۆر دەک...

قوتابخانەیەک بە سیستمی ئینگلیزی لە قەزای مێرگەسۆر دەکرێتەوە