مۆڵه‌تى 10 رۆژیان پێدراوه
له‌مه‌ودوا هەر مانگایەک لەناو چۆمان به‌خێو بکرێت خاوەنەکەی سزا ده‌درێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سه‌نته‌رى قه‌زاى چۆمان ئاگادارى خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كان كراوه‌ته‌وه، هه‌ر ئاژه‌ڵێك به تایبه‌تیش “مانگا”كان به‌ڕه‌ڵاى ناو ئاوه‌دانییه‌كان بكرێت، سزا ده‌درێن.
شارەوانیی چۆمان نووسراوێكى ده‌ركردووه و دەڵێ “هه‌ر خاوه‌ن ئاژه‌ڵێك (مانگا)كه‌ى له‌ناو شار به‌خێو بكات، كه زیان به شاره‌كه و هاوڵاتیان بگه‌یه‌نێت، له ماوه‌ى 10 رۆژدا ئاژه‌ڵه‌كانیان ببنه ده‌ره‌وه، ده‌نا سزایان ده‌ده‌ن”.
هه‌ر به‌پێی نووسراوه‌كه شاره‌وانى ئه‌و سزایه‌ى كه بۆ خاوه‌ن مانگاكان دیاریكردووه، بریتییه له سزاى ماددى، به‌ڵام بڕه‌كه‌ى دیاری نه‌كردووه.