چوار کرێکار گیانیان لەدەستداوە

لە دهۆک چەند کرێکار هەن و چەندیان بیانین؟

964+

شۆڕش قادری

لە پارێزگای دهۆک 125 هەزار کرێکار هەن و لەمساڵیشدا چوار کرێکار گیانیان لەدەستداوە.

وەڵات ئەمین ئۆزمانی، سەرۆکی یەکێتیی کرێکارانی لقی دهۆک بە 964ـی وت، “لە پارێزگای دهۆک 125 هەزار کرێکار هەن و لەو ژمارەیەش نزیکەی 25 هەزاریان کرێکاری بیانین”.

“لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا چوار کرێکار لە دهۆک گیانیان لەدەستداوە، کە هەر چواریان کرێکاری ناوخۆیی بوون، شەش بۆ حەوت کرێکاری دیکەش بریندار بوون”، وەڵات ئەمین وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، سێ لەو کرێکارانە، بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بینا و باڵەخانە و یەکێکیشیان بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستداوە.

له‌ رۆژی 20.9.2022 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ واژۆی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی بڕیاری دا دەبێت 75٪ی دەرفەتەکانی کار لە هەر پڕۆژە و پیشەیەک لە هەرێم بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بێت و نابێت بەکارخستنی کرێکاری بیانی لە هەر پڕۆژە و پیشەیەک لە بازاڕی کەرتی تایبەت لە رێژەی 25٪ی ئەوانەی کار دەکەن لە پڕۆژەکە تێپەڕ بکات.

کرێکارێک بە رووداوێکى هاتوچۆ گیانى لەدەست دا

کرێکارێک بە رووداوێکى هاتوچۆ گیانى لەدەست دا

کرێکارێک بە تەزوى کارەبا گیانى لەدەست دا

کرێکارێک بە تەزوى کارەبا گیانى لەدەست دا

لە چوار ساڵدا نزیکەى 1000 کرێکار خانەنشین کراون

لە چوار ساڵدا نزیکەى 1000 کرێکار خانەنشین کراون

لە چوار ساڵدا نزیکەى 1000 کرێکار خانەنشین کراون

لە چوار ساڵدا نزیکەى 1000 کرێکار خانەنشین کراون