دهۆک
لە مانگێش نزیکەى 30 هەزار مەتردووجا لە مین پاک دەکرێتەوە
964+
وریا فەتاح
دەزگاى گشتى کاروبارى مین بڵاوى کردەوە، لە ناحیەى مانگێشى سەربە دهۆک 29 هەزار و 379 مەتردووجا لە مین و تەقەمەنى پاک دەکرێتەوە و لە هەرێمى کوردستانیش بەهۆى مینەوە تائێستا 13 هەزار و 580 بەرکەوتەى مین هەیە و 200 کیلۆمەترى چوارگۆشەش کێڵگەى مینڕێژ ماوە بۆ ئەوەى پاکبکرێتەوە.
وەک ئەوەى دەزگاکە بڵاوى کردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، تیمەکان لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى کاروبارى مین لە دهۆک لە زەوییەکى نوێى مینڕێژکراو دەستبەکار بوون کە دەکەوێتە ناحیەى مانگێش.
وەک ئەوەى باسى دەکات، زەوییەکە لە ساڵى 1981 لەلایەن رژێمى پێشووى عێراقەوە مینڕێژکراوە.
عه‌لى میرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌كنیكی له ده‌زگاى مین لە مانگى نۆى ئەمساڵ به 964ـى راگه‌یاند، بڕى 400 ملیۆن دۆلار له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ژینگه‌ى عێراقەوە بۆ پرۆسه‌ى پاكسازى مین و ته‌قه‌مه‌نى له وڵاتى به‌ریتانیا قه‌رز كراوه، ئه‌وانیش پشكی خۆیان له‌و بڕه پاره‌یه دابین كردووه.
وتیشی “پشكی ده‌زگاكه‌مان وه‌كو هه‌رێم بریتییه له 12,67% ـى ئه‌و چوار ملیۆن دۆلاره”.
لاى خۆیەوە، جەبار مستەفا، بەڕێوەبەرى گشتى دەزگاى مینى هەرێم بە 964ـى وت، لەسەرەتاوە 776 کیلۆمەتر چوارگۆشە خاکى هەرێم مینڕێژکرابوو، بەڵام 576 کیلۆمەتر چوار گۆشە پاککراوەتەوە و 200 کیلۆمەترى ماوە”.
لەبارەى ئامارى قوربانیانى مینەوە ئاشکراى کرد، تائێستا 13 هەزار و 580 کەس بەرکەوتەى مینن (گیان لەدەستدان و بریندار)، بەڵام ئامارى وردتر نییە و پێشبینى دەکەین 5000 کەسیان گیانیان لەدەست دابێت بەهۆیەوە.
مینڕێژ
خاچى سووری نێوده‌وڵه‌تیش ئاگاداره
داوا له ده‌زگاى مین كراوه هاوكار بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ى رووفاتهكانى شه‌ڕى عێراق – ئێران
لە گوندێکی باڵەکایەتی
به كه‌متر له مانگێك كێڵگه‌یه‌كی مین پاككرایه‌وه و راده‌ستی خاوه‌نه‌كه‌ى دەکرێتەوە
له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو
خولى له‌ناوبردنى به‌كۆمه‌ڵى ته‌قه‌مه‌نى بۆ كارمه‌ندانى ده‌زگاى مینى هه‌رێم كۆتایی هات
له گوندێكی ده‌ربه‌ندیخان
زه‌وییه‌كى مینڕێژكراو به پاككراوه‌یی راده‌ستى خاوه‌نه‌كه‌ى كرایه‌وه
لە هەرێمى کوردستان
زیاتر لە 13 هەزار شەهید و بەرکەوتەى مین و پاشماوەى جەنگى تۆمارکراون
له گوندێكى گه‌رمیان
بۆ یه‌ك مین چوون كێڵگه‌مینێك ئاشكرا بوو
په‌یوه‌نديیان به هێڵى 182 كردبوو