کوردەوارى ئەى وڵاتە جوانەکەم
گەڕانەوە بۆ خانووە قوڕەکان
964+
ئاکام غەفور
خانوویەکى کۆنى لەقوڕ دروستکراوە و زیاتر لە چل ساڵە دروستکراوە، دەکەوێتە قوڵاتى سروشتى ناوچەى باڵەکایەتى لە گوندى سرێشمە، وەک خاوەنەکەى دەڵێت: خەڵکى بە ئاواتن شەوێک تێیدا بمێننەوە.
حەسەن مستەفا کە خاوەنى خانوەکەیە، بۆ 964 لەبارەى خانووەکەوە وتى،”دوو نهۆمى لەقوڕو بەرد دروستکراوە، تەمەنى زیاتر لە چل ساڵە و چوار جار نۆژەنکراوەتەوە کە کۆتاجار پێنج ساڵ لەمەوبەر بوو”.
خانووەکە دیمەنێکى جوانى هەیە و بەردەمەکەى بە گوڵ و گوڵزار رازێنراوەتەوە، چیرۆکى ژیانى رابردووى کوردەوارى دەگێڕێتەوە.
ژیان لەو خانووە هاوشێوەى رابردووە، چێشت لەسەر ئاگردان لێدەنرێت و چایش لە قۆریە رەش دا.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح
+2