لەگەڵ سەرۆککۆمار و سودانی کۆدەبێتەوە

وەزیرى دەرەوەى ئێران بۆ قسەکردن لەسەڕ شەڕی غەززە و لوبنان گەیشتە بەغدا

964+

ژووری هەواڵ

عەباس عێراقچى، وەزیرى دەرەوەى ئێران گەیشتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى عێراق تاوتوێى هێرشى ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و غەززە بکات.

ئاژانسى تەسنیمى ئێران بڵاویکردەوە، عەباس عێراقچى لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران و وەزیرى دەرەوەی عێراق کۆدەبێتەوە گفتوگۆ دەکەن لەبارەی بەردەوامیدان بە راوێژ و گفتوگۆ هەرێمییەکان.

سەردانەکەی عێراقچی بۆ بەغدا لە درێژەى سەردانەکەیدایە بۆ وڵاتانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و هەفتەی رابردووش سەردانى لوبنان و سووریا و سعودیەى کرد، بە ئامانجى دروستکردنى کۆدەنگیی نێودەوڵەتى بەرامبەر بە هێرشەکانى ئیسرائیل.

“گرژییەکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و بەتایبەت لە لوبنان و رێگریکردن لە تەشەنەکردنى و پشتیوانیکردنى لوبنان، ئامانجى سەردانەکەى دەبن”، میدیا عێراقییەکان وا دەڵێن.

ئیسرائیل بڕیاریدا هێرشێکی گەورە بکاتە سەر ئێران

ئیسرائیل بڕیاریدا هێرشێکی گەورە بکاتە سەر ئێران