لە دیالە

بەهۆی بڵاوبوونەوەی غازی کلۆرەوە چەند حاڵەتێکی ژەهراویبوون تۆمار کرا

964+

توانا نەقی

لە پرۆژەی ئاوی خان بەنی سەعد لە دیالە غازی کلۆر بڵاو بووەتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانیش لە هەوڵی چارەسەرکردنیدان.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دیالەوە بۆ 964 وتی، لە پرۆژەی ئاوی خان بەنی سەعد لە دیالە لێچوونی غازی کلۆر هەیە و بۆنەکەی بڵاو بووەتەوە و ئێستا تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنین.

دەشڵێت، لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی ئەو غازە ژمارەیەک حاڵەتی ژەهراویبوون تۆمار کراون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

بوتڵە کلۆرەکەی قەڵادزێ گوندێکیشی چۆڵکرد

بوتڵە کلۆرەکەی قەڵادزێ گوندێکیشی چۆڵکرد