له مزگه‌وت و بازاڕ سندوقى هاو‌كاریان بۆ دانابوو
خۆبه‌خشانى هه‌ریر هاوكارى پێویستیان بۆ رزگاركردنى ژیانى هاوڵاتییه‌كیان كۆكرده‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له قه‌زاى هه‌ریر كۆمه‌ڵێك خۆبه‌خش بۆ رزگاركردنى ژیانى كه‌سێك كه هه‌ردوو گورچیله‌ى له ده‌ستداوه، سندوقى هاو‌كاریان له شوێنه جیاوازه‌كان بۆ دانا و پاره‌یان بۆ كۆكرده‌وه، خۆبه‌خشێكیش ده‌ڵێت، ئه‌وه پاره‌یه‌ى كۆیان كردووه‌ته‌وه زیاد له پێویسته بۆ ئه‌م هاوڵاتییه.
هاوڵاتییه‌كه، ناوى (س) دانیشتوی گوندی (قوبە)ی دەشتی هەریرە، خاوەن چوار منداڵه و هیچ داهاتێکی نیە، به‌هۆى ئه‌وه‌ى گورچیله‌كانى له‌كاركه‌تووه، دۆخى ته‌ندروستى ناله‌باره و پێویستى به گۆڕینییه‌تى.
دوێنێ هه‌ینى هه‌ڵمه‌تى كۆكردنه‌وه‌ى یارمه‌تیان بۆ ئه‌م هاوڵاتییه فراوانتر كرد، له ته‌واوى مزگه‌وته‌كاندا سندوقیان بۆ دانا و پێشتر له چه‌ند شوێنێكی ناو بازاڕ بۆیان دانابوو و پاره كرایه‌وه.
كەریم برایم مەرزانی، سەرۆكی رێكخراوی (هەریری من) بۆ كارى مرۆیی، كه سه‌رپه‌رشتى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان كردووه به 964ـى وت، توانیان پاره‌ى زیاد له پێویست بۆ ئه‌م هاوڵاتییه كۆبكه‌نه‌وه.
وتیشی “هاوڵاتییه‌كه بۆ گۆڕینى گورچیله‌ى پێویستى به 40 ملیۆن دینار بوو، ئێستا زیاتر له‌و بڕه كۆكراوه‌ته‌وه”.
رۆژانى چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو توانیان 18 ملیۆن كۆبكه‌نه‌وه و دوێنیش له مزگه‌وته‌كان به گشتى زیاتر له 40 ملیۆن دینار كۆكرایه‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هاوڵاتییه‌كه نه‌شته‌رگه‌رى گۆڕینى گورچیله‌ى له هه‌ولێر بۆ ده‌كرێت و له سبه‌ینێوه ئاماده‌كارى بۆ ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه ده‌كات.
پێشتریش، هه‌مان رێكخراو، كه‌مپینێكی بۆ هاوڵاتییه‌كی دیكه‌ى قه‌زاكه‌یان به‌ڕێوه‌برد، بۆ ئه‌وه‌ى نه‌شته‌رگه‌رى بۆ چاوه‌كانى بكرێت و بینایی له‌ده‌ست نه‌دات.