ئەمڕۆ 1500 داریان چاندووە

لە چوارچێوەی هەڵمەتێکدا 10 هەزار دار لە هەولێر دەچێندرێت

964+

توانا نەقی

هەنگاوێک بۆ گرینگی دان بەژینگە و سەوز کردنی شاری هەولێر، ئەمە ناونیشانی ئەو هەڵمەتەیە کە تیایدا 10 هەزار دار لە شوێنە جیاوازەکانی هەولێر دەچێندرێت.

ئەمڕۆ شەممە ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی ئەو پرۆژەی رایانگەیاندووە 10 هەزار دار لە جۆری ئەکاسیا و ئەلبیزیا لە چەند شوێنیکی جیاوازی هەولێر دەچێنن.

دەشڵێت، هەر لە سەرەتای هەڵمەتەکەدا ئەمڕۆ 1500 داریان لەو دوو جۆرە لە شەقامی 120 مەتری بەردەم کۆلێژی تەقەنی هەولێر چاندووە.

بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکان ئاماژەی بەوەکردووە، ئامادەبوان فێری چاندنی دارکران بەشێوەیەی زانستی لە هەڵمەتەکەدا، لە لایەکی دیکەوە رێکخراوە ژینگەییەکان هاوکاریان بوون لە سەوزکردنی شار بە شێوەیەکی گشتی.

هەڵمەتی چاندنی دار ماڵ بە ماڵ دەستی پێکرد

هەڵمەتی چاندنی دار ماڵ بە ماڵ دەستی پێکرد