بەردی بناغەی دانرا

پردێكی 10 چاوە لە كۆڕنیشی هەولێر دروست دەكرێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بەردی بناغەی پردێكی 10 چاوە لە گەڕەكی رۆشنبیریی هەولێر دانرا، كە بۆ كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی لافاو دەبێت.

ئەمڕۆ شەممە 12.10.2024 لە گەڕەكی رۆشنبیری لە هەولێر و لەسەر شەقامی كۆڕنیش، بەردی بناغەی پرۆژەی دروستکردنی پردی 10 چاوە دانرا.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە 964ی وت، “پردەكە لە شێوەی سندوقی ئامادەكراوە و لە 10 چاوە پێكدێت، بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەكانی لافاوە لە شاری هەولێر”.

پردەكە دەكەوێتە نزیک مزگەوتی حاجی ئیبراهیم مەنتک، بڕی پارەی تەرخانكراویش بۆ پڕۆژەكە  177 ملیۆن و 700 هەزار دینارە و لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر دەست بە جێبەجێکردنى دەکرێت.

تەواوكردنی پردەكە 120 رۆژی بۆ دانراوە و دروستكردنی پردەكە دەكەوێتە نزیك ئەو شوێنەی، كە دوو ساڵ لەمەوبەر لافاوێكی گەورەی بەخۆیەوەبینی و تێیدا دوو كەس گیانیان لەدەست دا و زەرەر و زیانێكی زۆریشی بە ماڵ و موڵكی هاوڵاتیانی گەڕەكی رۆشنبیری و ناحیەی دارەتوو گەیاند.

پاركێكی نوێ لە هەولێر كراوەتەوە و دوو پاركی دیكەش دروس...

پاركێكی نوێ لە هەولێر كراوەتەوە و دوو پاركی دیكەش دروست دەكرێن