2 حەفارە و سێ بارهەڵگریش دەستیان بەسەرداگیرا

پێنج کەس لەسەر زێدەڕۆیى کردن دەستگیرکران

964+

وریا فەتاح

پۆلیسى دارستانى پێنجوێن لەسەر زێدەڕۆیکردن پێنج هاوڵاتى دەستگیرکرد و لە سنوورى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانیش لە 10  رۆژى یەکەمى ئەم مانگەدا نۆ کەس بە هەمان تۆمەت دەستگیرکراون.

وەک ئەوەى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى بلاوى کردووەتەوە، رۆژى 10.10.2024، لە سنووری گوندی راوگان، لەلایەن مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی پێنجوێن بە فەرمانی دادوەر پێنج هاووڵاتی بە تۆمەتی زێدەڕۆیى کردن دەستگیر کران.

جگە لە دەستگیرکردنى ئەو کەسانە، دوو حەفارە و سێ بارهەڵگریش دەستیان بەسەرداگیراوە.

هەر بەپێى بڵاوکراوەکانى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى، لە 10 رۆژى یەکەمى ئەم مانگەدا، نۆ کەس لەسەر زێدەڕۆیى کردن و لێدانى بیر، دەستگیرکراون.

بۆ بیرلێدان چوون و قۆڵبەست کران

بۆ بیرلێدان چوون و قۆڵبەست کران