باڵانسی خوێن زیادیکردووە

بانکی خوێنی هەولێر ئەو کەسانە دەبەخشێت کە ناسنامەیان لەبری خوێن داناوە

964+

ژووری هەواڵ

بانکی خوێنی هەولێر لە ئاگادارییەکدا داوا لەو کەسانە دەکات کە ناسنامەکەیان لە بری خوێن داناوە، بچن وەریبگرنەوە، چونکە باڵانسی خوێنیان گەیشتووەتە ئاستی پێویست و ئەو هاوڵاتییانە بەخشراون.

ئاگادارییەکە بۆ ئەو کەسانەیە کە پێشتر لە بانکی خوێنی هەولێر خوێنیان وەرگرتووە و ناسنامەکەیان وەک بارمتەیەک داناوە لەبری ئەو خوێنەی وەریانگرتووە، لە حاڵەتی پێویستیشدا دەبێت ئەو کەسانە بتڵێک یان چەند بتڵێک خوێن بدەن تا ناسنامەکەیان پێبدرێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 11.10.2024، بانکی خوێنی هەولێر رایگەیاند، لەدوای بە دیجیتاڵ کردنی سیستەمی بانکی خوێن و جێبەجێکردنی میکانیزمێکی گونجاو بۆ راگرتنی هاوسەنگی نێوان خوێنی وەرگیراو لە خوێن بەخش و خۆینی دابین کراو بە نەخۆش، “باڵانسێکی باش لە بانکی خوێن دروست بوو کە وای کرد قۆناخ بەندیەکی نوێ بەرجەستە بکرێت”.

لەم قۆناغەدا بانکی خوێنی هەولێر بانگەوازی بەپەلەی نابێت بۆ کۆکردنەوەی خوێن، باڵانسی خوێنی پێویست بۆ نەخۆشخانە تایبەتەکانی دابیندەکات هاوشێوەی نەخۆشخانەکانی کەرتی گشتی و بۆ ماوەی یەک هەفتە خوێن دابیندەکات بۆ سەرجەم ئەو کەسانەی پێویستیان بە خوێنە بەرێژەی 50٪ بۆ 100٪.

بەخشینی ئەو کەسانەی ناسنامەیان داناوە بەم جۆرەیە:

1 -ئەگەر ناسنامەت لە بری یەک یان دوو یەکەی خوێن داناوە، تۆ 100% بەخشراوی، وەرە ناسنامەکەت وەربگرەوە
2 – ئەگەر ناسنامەت لە بری سێ یان چوار یەکەی خوێن داناوە، یەک یەکەی خوێن ببەخشە، لەوانی تر بەخشراوی
3 – ئەگەر ناسنامەت لە بری پێنج یەکەی خوێن یان زیاتر داناوە، دوو یەکەی خوێن ببەخشە، لەوانی تر بەخشراوی

لە یادی مەولوددا هەڵمەتێکی خوێنبەخشین لە هەولێر راگەی...

لە یادی مەولوددا هەڵمەتێکی خوێنبەخشین لە هەولێر راگەیەندرا