کۆمیسیۆن روونى دەکاتەوە

چۆن دەنگ دەدەیت؟

964+

وریا فەتاح

ئۆفێستى هەڵبژاردنەکانى پارێزگاى سلێمانى ڤیدیۆیەکى لەبارەى چۆنییەتى دەنگدان و پێویستییەکانى رۆژى دەنگدان بڵاو کردەوە.

بەپێى ڤیدیۆکە پێویستە دەنگدەر هەڵگرى کارتى بایۆمەترى دەنگدان کە سەرجەم زانیارییە کەسییەکان و ناوى بنکەى دەنگدانەکەتى تیدایە تۆمارکراوە.

دەشڵێت: لەگەڵ کارتى بایۆمەتر دەنگدان، پێویستە دەنگدەر لەو رۆژەدا بەڵگەنامەیەکى دیکەى فەرمى پێبێت کە وێنەى لەسەر بێت.

“دەنگدان تەنیا بەو مۆرە تایبەتە دەبێت کە کۆمیسیۆن لەناو کابینەکانى دەنگدان دایناوە”، کۆمیسیۆن وا دەڵێت.

کاتژمێر 7ـى بەرەبەیانى رۆژى 20.7.2024، پڕۆسەى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان دەستپێدەکات و کاتژمێر 6ـى ئێوارە سەرجەم بنکە و ناوەندەکانى دەنگدان دادەخرێن.

کەوتنی فلێکسی بانگەشەی کاندیدەکان مەترسیان دروست کردو...

کەوتنی فلێکسی بانگەشەی کاندیدەکان مەترسیان دروست کردووە