هەورەبروسکە دوو پێشمەرگەی بریندار کرد
964+
زۆزک باڵەک ـ چۆمان
ئه‌م ئێواره و كه‌متر له یه‌ك كاتژمێرێك له‌مه‌وبه‌ر، لە چیای مامەڕووتی ناحیەیی قەسرێ سەر بە قەزای چۆمان، بەهۆی هەورە بروسکەوه دوو پێشمەرگە برینداربوون.
به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی 964، ئێستا تیمەکانی تەندروستی سەرقاڵی هێنانەوه‌ی بریندارەکانن لە چیاکە.
شاخەوان حوسێن بەرێوبەری ناحیەیی قەسرێ، تایبەت بە تۆڕی 964ی راگەیاند، هەوره‌بروسکە لە بارەگایەکی هێزەکانی پێشمەرگەی داوه لە چیایی مامەڕووت بەوهۆیەوە دوو پێشمەرگە برینداربوونە.
به پێی زانیارییه‌كانی 964، دوو پێشمه‌رگه‌كه سه‌ر به هێزه‌كانی یه‌كه‌ی هه‌شتای پێشمه‌رگه‌ن.
شاخەوان وتی: “ئێستا تیمەکانی تەندروستی لە رێگه‌دان بۆ ئەوەی بەهانای پێشمەرگەکانەوە بچن و بیانهێننە خوارەوە و چارەسەری تەندروستییان بۆ بكه‌ن”.
ئه‌وه‌شی وت، به هۆی به‌فربارینه‌وه ئێستا رێگه‌ی چیاکە گیراوە و تۆزێک سەختە، به‌ڵام ئێمە ئۆتۆمبێلی تایبەتمان ناردووە بۆ ئەوەی بەزوویی پێشمه‌رگه‌كانه بهێننه خوارەوە.
تۆڕی 964 زانیاریی ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه، دۆخی تەندروستیی دوو پێشمەرگە برینداره‌كه باشه، كه خەڵکی سنووری قەزای سیدەکانن و لەو شوێنەدا لە ئەرک بوونە.