وەزیرى دارایى بڕیاریدا

موچەى مانگى ئابى خانەنشینانى هێزەکانى یەکەى 70 خەرج دەکرێت

964+

وریا فەتاح

وەزیری دارایی و ئابورى حکومەتى هەرێم بڕیاریدا بەخەرجکردنی مووچەی مانگی ئابی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی حەفتا.

وەزارەتى دارایى لە راگەیەنراوێکدا بڵاوى کردەوە، لەسەر بنەمای گفتوگۆو رێکەوتنی نێوان وەزارەتی دارایی و نوسینگەی  جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە، پێویستە تا کۆتایی ئەمساڵ دۆسیەی سەرجەم خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی حەفتا رەوانەی بەڕێوبەرایەتی خانەنشینی لە وەزارەتی پێشمەرگە بکرێت و دوای وردبینی و پەسەند کردنی دۆسیەکان رەوانەی وەزارەتی دارایی بکرێت.

جەختیش کراوەتەوە بەبڕیاری ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری تەمویلی مووچەی مانگی ئابی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی 70 کراو لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەکانیان دابەش دەکرێت.

موچەی مانگی 9 كورتهێنانی هەیە و هاوڵاتییەك لە كەلار لە ...

موچەی مانگی 9 كورتهێنانی هەیە و هاوڵاتییەك لە كەلار لە بڕینەوەی قاچی رزگار كرا