هونەری شێوەكاری

گەلەریی “قەرەنی جەمیل” لە هەولێر كرایەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

لە هەولێر گەلەریى هونەریى هونەرمەندى شێوەکار قەرەنى جەمیل کرایەوە.

لە بۆنەیەكدا هونەرمەندی ناوداری شێوەكاری قەرەنی جەمیل، گەلەریی هونەریی خۆی كردەوە، كە تێیدا بەرهەم و كارە هونەرییەكانی خۆی تێدا نمایش كردووە.

پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە 9.10.2024 هەواڵی كردنەوەی گەلەرییەكەی بڵاوكردەوە، كە ژمارەیەك بەرپرسی حكومی و هونەرمەندان، نووسەران و رۆشنبیران ئامادەبوون.

قەرەنی جەمیل کێیە؟

قەرەنی جەمیل لە ساڵی 1954 لە شاری هەولێر لەدایکبووە، یەكێكە لە دیارترین هونەرمەندانی بواری شێوەكاری و لە ساڵی 1977 بڕوانامەی دیبلۆمی لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی بەغدا بەدەستهێناو، دواتر لە ساڵی 1984 کۆرسی یەک ساڵەی (لیتۆگراف)ی لە ئیسپانیا تەواوکردووە

قەرەنجی جەمیل یەکەمین پیشانگای تایبەتیی خۆی لە ساڵی 1977 لەهۆڵی (ئەیوبییە)ی شاری هەولێر کردووەتەوە، تا ئێستاش بەشداریی زیاتر لە 40 پیشانگای هاوبەشدا کردووە لە بەغدا، هەولێر، ئیتالیا، بارسێلۆنا، ئەلمونێیکەر، ڤالێنسیا، بڕۆکسل، کۆپنهاگن، هۆڵەندا و پۆڵەندا.

هونەرمەندێکی شێوەکار: دژی ئەوەم شێوەکاری بازرگانی پێو...

هونەرمەندێکی شێوەکار: دژی ئەوەم شێوەکاری بازرگانی پێوە بکرێت