هەواڵەکان
موچەی مانگی 9 كورتهێنانی هەیە و هاوڵاتییەك لە كەلار لە بڕینەوەی قاچی رزگار كرا
+964
ژووری هەواڵ
لەگەڵ ئەوەی ئێستا موچەی مانگی ئاب دابەش دەكرێت، چاوەڕێ دەكرا وادەی دەستپێكردنی موچەی مانگی ئەیلولیش رابگەیەندرێت، بەڵام ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، موچەی مانگی نۆ کورتهێنانی هەیە و چاوەڕێن گوژمەی تەواوکاری لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە خەرج بکرێت، بۆ ئەوەی دەست بە دابەشکردنی بکەن.
موچەی مانگی نۆ کورتهێنانی هەیە و چاوەڕێی بەغداین
ئەمڕۆ پزیشکانی نیشتەجێی خولاو لە بەردەم نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی گردبوونەوە، ئەوان پێیان وتراوە دەرکراون، لەبەر ئەوەی چەند رۆژ پێشتر بایکۆتی دەوامیان کردبوو.
پزیشکانی نیشتەجێی خولاو لە نەخۆشخانەی شار گردبوونەوە
لە کاتی بایکۆتی پزیشکانی نیشتەجێی خولاو لە کەلار، هاوڵاتییەك لە بڕینەوەی قاچی رزگار کرا.
نزیکبوو قاچی ببڕدرێتەوە بەڵام فریای کەوتن و رزگار کرا
ئێستا كاتێكی باشە بۆ ئەوەی ماڵەوە و دۆست و برادەرانت بە ماسی داوەت بكەی، چونكە نرخی هەرزان بووە.