"نەهاتووم شارەوانی تووشی ئیفلیجی بکەم"

سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە دەست لەکار دەکێشێتەوە

964+

شۆڕش قادری

سەلام بیلال ئەسکەندەر سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە وەک ناڕەزاییەک بەرامبەر چارەسەرنەکردنی کێشەکانی هەڵەبجە، دەیەوێت دەست لەکار بکێشێتەوە.

سەلام بیلال ئەسکەندەر سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی، “یاداشتی دەستلەکارکێشانەوەم ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی کرد، لە چوارچێوەی شەش لاپەرەدا و 25 خاڵم خستووەتەڕوو”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، پێشتر و لە 11.9.2024 یاداشتی دەستلەکارکێشانەوەی ئاراستەی نووسینگەی سلێمانی، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم کردووە، بەڵام هیچ وەڵامێکی وەرنەگرتووەتەوە، بۆیە ناچار بووە جارێکیتر یاداشتەکە ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی بکات.

سەلام بیلال ئەسکەندەر هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی بۆ چەقبەستوویی و چارەسەرنەکردنی کێشەکانی هەڵەبجە دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت، “بە میراتی چەندەها کێشەی قەبە و چەقبەستوو و هەمیشە زیندوومان بۆ ماوەتەوە، کە کاری پێویستمان بە گوێرەی توانا کردووە بۆ حەلکردنیان، بەڵام ماوەی 17 مانگە من لە ئەرکدام وەک سەرۆکی شارەوانی، نەمانبینی رۆژێک لەلایەکەوە، سەرە گۆشەیەکمان لەگەڵ هەڵگیرێ، بۆ ئەوەی خۆمان دڵخۆش بکەین و تەنیا بڵێن، هەیە هەست بە کێشەکانمان دەکات” .

دەشڵێت، “هاتووم ئەو ئیدارەیە پێشخەم بۆ ئیدارەیەک کە لە ئاستی داواکاری و رەزامەندی خەڵک بێ، نەهاتووم شارەوانی تووشی ئیفلیجی بکەم و بجوڵێنرێم و کاربکەم بۆ رەزامەندی و حەزی کەسێکی دیاریکراو”.

شارەوانی هەڵەبجە: بە ئەنقەست باخچەکان دەشێوێندرێن

شارەوانی هەڵەبجە: بە ئەنقەست باخچەکان دەشێوێندرێن

لە سەنتەری شاری هەڵەبجە نەوت دابەش دەکرێت

لە سەنتەری شاری هەڵەبجە نەوت دابەش دەکرێت