نەخۆشخانەى گشتى پێنجوێن. فۆتۆ: 964
كێشه‌یان دواكه‌وتنى موچه بوو
دواى 5 رۆژ له بایكۆتكردن نه‌خۆشخانه‌ى گشتیى پێنجوێن كرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى پێنج رۆژ له بایكۆتكردنى ته‌واوى پزیشك و كارمه‌ندان، ئه‌مڕۆ نه‌خۆشخانه‌ى گشتیى پێنجوێن كرایه‌وه، هه‌روه‌ك پێشتر راگه‌یەندرابوو هۆكارى بایكۆتكردنیان دواكه‌وتنى موچه بووه.
بایكۆتكردنه‌كه له رۆژى 2.10.2024 ده‌ستیپێكرد، كه تێیدا پزیشكانى نیشته‌جێى خولاو له‌و نه‌خۆشخانه‌یه بایكۆتیان راگه‌یاند و دواتریش كارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه‌كه.
هێمن ئیبراهیم، قایمقامی قەزای پێنجوێن بە 964ـی راگەیاند “ئه‌مڕۆ بایكۆتكردنه‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى پێنجوێن كۆتایی پێهات و ده‌رگاى نه‌خۆشخانه‌كه كراوه‌ته‌وه”.
پێشتریش قایمقام به 964ـى وتبوو، چەند رۆژێک پێش ئه‌وه‌ى بایكۆت بكه‌ن، ئاگادارکرابووه‌وه کە پزیشکەکانی نەخۆشخانەی پێنجوێن بایکۆت دەکەن، هۆکارەکەشى بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندبووه‌وه كه لە ماوەی زیاتر لە 80 رۆژدا تەنیا یەک موچەیان وه‌رگرتووه.