کێشەى کارەبایان هەیە

دوو بۆ سێ رۆژە نەشتەرگەرى منداڵبوون لە نەخۆشخانەى شێرەى نەقیب ئەنجام نەدراوە

964+

وریا فەتاح

بەهۆى خراپبوونى مۆلیدەى کارەباى نەخۆشخانەى شێرەى نەقیب لە کەلار کە بۆ ژنان و منداڵبوونە، دوو بۆ سێ رۆژە هیچ نەشتەرگەرییەکى منداڵبوون ئەنجام نەدراوە و تائێستاش کێشەى کارەبایان چارەسەر نەبووە.

دکتۆر بەناز جەلیل، بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى شەهید شێرەى نەقیب بۆ ژنان و منداڵبوون لە کەلار بە 964ـى وت،”بەهۆى لەکارکەوتنى مۆلیدەى نەخۆشخانەکەمان دوو رۆژە هیچ نەشتەرگەرییەکمان ئەنجام نەداوە، بەڵام هەفتەى رابردوو نەشتەرگەریمان ئەنجامداوە و هیچ کێشە نەبووە”.

دەشڵێت: دوو بۆ سێ رۆژە مۆلیدەکە لەکار کەوتووە و کارەباى نیشتمانیش بەهۆى ئەوەى لۆدى لەسەرە دەکوژێتەوە، بۆیە داوامان کردووە کێشەکە چارەسەر بکرێت.

“لە نەخۆشخانەى فریاکەوتن شوێنمان بۆ دیاریکراوە، بۆ ئەوەى لە کاتى بوونى ئەو کێشەیە ئەگەر حاڵەتێک پێویستى بە نەشتەرگەرى بوو لەوێ ئەنجامى بدەین، بەڵام هیچ کەیسێکى وا نەبووە پێویست بکات بچین لەوێ نەشتەرگەرى بۆ بکەین یان بینێرین بۆ سلێمانى”، بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى شێرەى نەقیب واى وت.

کارمەندانی نەخۆشخانەی شێرەی نەقیب لە کەلار بایکۆتیان ...

کارمەندانی نەخۆشخانەی شێرەی نەقیب لە کەلار بایکۆتیان کرد