کەش و هەوا
کەشەکە جێگیرە و پلەکانی گەرماش هەروەک خۆیان دەبن
964+
توانا نەقی
ئەوە چەند رۆژێکە کەش و هەوا لە هەرێمی کوردستان گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە جگە لەوەی کە رۆژانە پلەکانی گەرما دوو پلەیەک بەرز یان نزم دەبنەوە.
بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، بۆ ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش وەک دوێنێ دەبن و سبەینێش بەهەمان شێوەیە.
دوای ئەوەی لە کۆتایی مانگی ئەیلول لە زۆربەی ناوچەکان یەکەم بارانی پایزە باری، جارێ هیچ پێشبینییەک نییە کە شەپۆلی بارانبارین روو لە ناوچەکە و هەرێم بکات.
بەرزترین پلەی گەرماش گەرمیانە بە 37 پلە و نزمترین و فێنکترینیش حاجی ئۆمەرانە بە 22 پلەی سیلیزی.
ئەمڕۆ دوو شەممە 7.10.2024
کەش/ ئاسمان ساماڵ وپەڵە هەور دەبێت.
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبیتەوە لە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنن.
خێراى با / لەسەر خۆ- مام ناوەند دەبێت بە (10 – 20) کم/ک
ئاراستەی با/ باکووری خۆرئاوا بۆ باکووری خۆرهەڵات دەبێت.
مەوداى بینین / لە نێوان ( 8– 10 ) کم دەبێت.بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 35 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 33 پلەى سیلیزى
دهۆک : 35 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 36پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 35 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 35 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 22 پلەى سیلیزى
سۆران : 32 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 37 پلەى سیلیزى