لە هەولێر
ئامێری پزیشكی بۆ بنكەی حاجی زولێخا دابین دەکرێت
964+
شۆڕش قادری
لە شاری هەولێر، ئامێری پزیشكی بۆ بنكەی حاجی زولێخا دابین دەکرێت.
بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە بە دابینکردنی ئامێری پزیشكی ( تیشك، تاقیگە، ددان، سۆنار) بۆ بنكەی حاجی زولێخا كە لە لایەن خێرخواز بنەماڵەی فاروق نانەكەلی دروست دەكرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، بۆ ئەو ئامێرە پزیشكیانە بڕی 358 ملیۆن و 380 هەزار دینار تەرخان کراوە.
هەر بەپێی راگەیەنراوەکە، بەم هەنگاوە خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ دانیشتوانی پارێزگای هەولێر لە بواری كەرتی تەندروستی بەرەوپێش دەچێت.