لە واست
چەندین کەس بەهۆی شەڕی نێوان دوو عەشیرەتەوە دەستگیر کران
964+
توانا نەقی
لە ناحیەی شێخ سەعد لە پارێزگای واست شەڕو کێشە لە نێوان دوو عەشیرەت روویداو بە چەک رووبەڕووی یەک بوونەەوە، دواتر لەلایەن سێ فەوجی سوپاوە توانراوە شەڕەکە کۆنترۆڵ بکرێت.
شەڕەکە لەسەر ململانێی عەشایەری بووە لە نێوان هەردوو خێڵی کەعب و بەنی لام و ژمارەیاکی زۆریان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیر کراون.
پۆلیسی واست ئەەی راگەیاندووە، توانیویانە لە هەردوو عەشیرەتەکە چەندین کەس دەستگیر بکەن و نەهێڵن ئەو شەڕە تەشەنە بسێنێت.
دەشڵێت، هێشتا ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و لێکۆڵینەوە بەردەوامن تا هەموو ئەو کەسانەی دەستیان لەو ململانێ عەشایەریەدا هەبووە دەستگیر دەکرێن.