دكتۆر عەتییە میوانی دەرزی و داوە

“هەر یەکێکمان لێ دروست بێ سەرکووتی دەکەین”

964+

بۆتان لوقمان

عەتیە حەمەسەعید ناسراو بە لەپزێڕین دکتۆری نەخۆشییەکانی ژنانە و بڕوانامەی لە زانکۆی شاهانەی بەریتانیا بەدەستهێناوە، دواتر گەڕاوەتەوە شاری هەولێر درێژەی بە پیشەکەی داوە.
ئەو لە دایکبووی کۆیەیە و قۆناغی زانکۆی لە شاری بەغدا تەواوە کردووە و دواتر لە بەریتانیا بڕوانامەی تری بەدەستهێناوە.

نزیکەی شەست ساڵە لە بواری تەندروستی لە وڵاتانی بەریتانیا و عێراق و ئێران خزمەتی کردووە.
بە درێژایی ژیانیشی بارودۆخی زۆری بینیوە و چەند جارێکیش ناچار بووە کوردستان جێبێڵێت.

لە راپەرینی ساڵی 1991 وەک وێنەگر بە کامێراکانی رووداوەکانی وێنەگرتووە، بەڵام لە رانییە لەلایەن کەسێکی ئیسلامی فیلمی کامێراکەی لێ تێکدراوە.

دکتۆر عەتییە رەخنەی زۆری لە دۆخی تەندروستی کوردستان هەیە و پێی وایە ئاستی زانکۆ تەندروستییەکان زۆر دابەزیوە، بۆیە دەڵێت، “دکتۆرە خراپەکانی وڵاتانی دراوسێ چارەسەری نەخۆشەکانمان دەکەن”.

ئەو پێی وایە “کورد ناگاتە مەقسەد نۆکەری بێگانەیە” بۆیە دکتۆری عەرەب لەلای وەک یاریدەدەر کار دەکەن و کوردەکان فێڵیان لێ کردووە.

دکتۆر عەتییە لە کۆتایی پۆدکاستی دەرزی و داو بۆ بۆ تۆڕی 964 دەڵێت: ئامۆژگاریم ئەوەیە جیلی نوێ تەندروست بن و گوێڕایەڵی گەورەکان بن، شەوان دوای سەعات 12 لە ئیسکان نەبن

سەڵاح محەمەد: سوێدییەكان پێیان سەیر بوو كورد گۆرانی تا...

سەڵاح محەمەد: سوێدییەكان پێیان سەیر بوو كورد گۆرانی تایبەتی بۆ منداڵان هەیە