50 ملیۆن دۆلاریش فریای نەکەوت

راپەرە ئەمریکییەکە 120 دەستدرێژی سێکسی ئەنجامداوە

+964

ژووری هەواڵ

راپەری بەناوبانگی ئەمریکی (دیدی) لەلایەن 120 کەسەوە داوای یاسایی لەسەر تۆمارکراوە بە تۆمەتی ئەنجامدانی دەستدرێژی سێکسی، 25 لەوانە کاتی رووداوەکە منداڵ بوون.

دیدی سەرەتا تاکە داوایەکی لەسەربوو لەلایەن هاوسەرەکەیەوە، بەڵام دوای ئەوە 3285 کەس پەیوەندییان کردووە بە نووسینگەی پارێزەرانەوە وتویانە ئەوان قوربانی دەستی ئەو راپەرە بوون یان شایەتحاڵن بەسەر رووداوەکانەوە، ئێستا 120 کەسیان بە فەرمی داوای یاساییان تۆمارکردووە.

پارێزەرەکانی دیدی پێشنیاریان کردووە بە کەفالەتی 50 ملیۆن دۆلار هەتا رۆژی دادگاییکردنی ئازاد بکرێت، بەڵام دادوەر رازی نەبووە.

پارێزەرانی قوربانییەکانیش دەڵێن 90%ی قوربانییەکان پێش ئەوەی دەستدرێژییان بکرێتە سەر بێهۆش کراون، یەکێک لەوانە کوڕێکی تەمەن 9 ساڵان بووە.

دیدی کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی موزیکی هەیە و ئەو کەسانەی بە بیانووی ئەنجامدانی کاری هونەری بردووەتە ستۆدیۆ و ماڵەکەی لەوێ دەستدرێژی کردوونەتە سەر.

سزای راپەرە بەناوبانگەکە کەم بووەوە

سزای راپەرە بەناوبانگەکە کەم بووەوە