بزانە حاڵی چۆن بووە ئەو ماوەیە؟

پاش مانگێک جوتیارە رفێنراوەکەی پردێ ئازاد کرا

964+

کاروان ساڵحی-کەرکوک

دوای مانگێک لە رفاندنی جوتیارێکی کوردی دانیشتوی ناحیەی پردێ بەناوی رابەر حوسێن لە گوندی کتکتە لەسەر رێگای نێوان کەرکوک – پردێ، شەوی رابردوو ئازاد کرا و رادەستی کەسوکاری کرایەوە.

عەبدول موتەلیب نەجمەدین بەڕێوەبەری ناحیەی پردێ بە 964ـی وت، “درەنگانی شەوی رابردوو ئاگاداری بنەماڵەی ئەو جوتیارە کراوە کە بڕۆن بۆ گوندی رۆژبەیانی سەر بە ناوچەی ساڵەیی لە سنوری ناحیەی پردێ بۆ ئەوەی کوڕەکەیان وەربگرنەوە.

وتیشی، “ئەو جوتیارە لەلایەن سێ چەکدارەوە چاوی بەستراوە  و رفێندراوە، دوای دوو کاتژمێر رێکردن بەپێ، خستوویانەتە ناو ژێر زەمینێکی تەسک و رۆژانە تەنها یەک لەفە و دەبەیک ئاویان پێداوە”.

دەربارەی ناسنامەی چەکدارەکان عەبدول موتەلیب وتی، “جوتیارەکە چاوی بەستراوە، بەڵام بەپێ ئەوەی هەستی پێکردووە، ژمارەی چەکدارەکان یەکجار زۆر بوون، بە زمانی عەرەبی قسەیان کردووە و پێیان وتووە دەبێت شوکری خودا بکات کە لە هیچ دەزگایەکی ئەمنی کارناکات، ئەگەرنا دەستبەجێ دەیان کوشت”.

سەبارەت بە چونێتی ئازاد کردنی جوتیارەکە، بەڕێوەبەری ناحیەی پردێ ئامادە نەبوو هیچ زانیارییەک بدات.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

دایک و کوڕێکی رفێندراوی ئێزدی پاش 10ساڵ ئازادکران

دایک و کوڕێکی رفێندراوی ئێزدی پاش 10ساڵ ئازادکران

دوو كەس لە پردێ بە تۆمەتی بازرگانیی ماددەی هۆشبەر دەست...

دوو كەس لە پردێ بە تۆمەتی بازرگانیی ماددەی هۆشبەر دەستگیر كران