لە سنووری چەمچەماڵ

بەهۆی زیادەڕۆییەوە هاوڵاتیەک دەستگیر کرا

964+

توانا نەقی

لە سنووری ناحیەی شۆڕشی چەمچەماڵ هاوڵاتیەک بە تۆمەتی زیادەڕۆیی کردن دەستگیر کرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، مەفرەزەیەکی پۆلیسی دارستانی چەمچەماڵ بە هاوبەشی بنکەی شۆڕش لە سنووری بانی مەقان ئەو کەسەیان دەستگیر کردووە.

دەشڵێت، ئەو هاوڵاتیە هاستاوە بە دروستکردنی خانوو لەسەر زەوی گشتی بە شێوەیەکی نایاسایی و ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو کەسە کراوەتەوە و لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت.

وەک لەو وێنانەی پۆلیس بڵاویکردووەتەوە دەردەکەوێت کە خانووەکە هەیکەلی تەواو کراوە و سەقفیشی تێکراوە.

دوو هاوڵاتی بە هۆکاری زیادەڕۆیی دەستگیر کران

دوو هاوڵاتی بە هۆکاری زیادەڕۆیی دەستگیر کران