لە کەربەلا

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق پێشوازی لە ئاوارەکانی لوبنان دەکات

964+

توانا نەقی

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق گەیشتە کەربەلا بۆ پێشوازی لە ئاوارەکانی لوبنان و چۆنیەتی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بەو خێزانە ئاوارانە تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئیڤان فایەق وەزیری کۆچ و کۆچبەران لە ژێر رێنمایی سەرۆک وەزیران گەیشتووەتە پارێزگای کەربەلا و لە نزیکەوە لە بارودۆخی ئەو ئاوارانەی لە لوبنانەوە گەیشتوونەتە عێڕاق دەکۆڵێتەوە.

دەشڵێت، وەزیری کۆچ و کۆچبەران لەگەڵ دەسەڵاتی باڵای ئاینی و مەزارگەکان لە کەربەلا هەماهەنگیان کردووە لە سەر چۆنیەتی پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری و فریاکەوتنی سەرەتایی بە ئاوارەکان.

ئیڤان فایەق وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراقە و لە نەتەوەی کریستیانە و لەسەردانەکەیدا بۆ پارێزگای کەربەلا بە لەچک و باڵاپۆشییەوە دەرکەوت.

لەدوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر بەیروتی پایتەختی لوبنان و کوژرانی حەسەن نەسروڵای ئەمینداری گشتی حیزبوڵا و بەرداوامی ئەو هێرشانە بۆ سەر لوبنان بە ىڕیاری سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەرگای عێراق بەسەر هەر هاوڵاتیەکی ئاوارەی لوبنان کراوەتەوە و تا ئێستا سەدانیان گەیشتوونەتە عێراق.

366 پەنابەرى دیکەى لوبنانى گەیشتنە عێراق

366 پەنابەرى دیکەى لوبنانى گەیشتنە عێراق