نەوت دەگاتە عەربەت
دووشەممە نەوت لە شارۆچکەیەکی سلێمانی دابەشدەکرێ
964+
ئەحمەد مستەفا
دووشەممەی ئەم هەفتەیە لە شارۆچکەی عەربەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی، دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت، بە هەر خێزانێک بڕی 200 لیتر نەوت دەدرێت.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە بۆ 964 نێردراوە، بەڕێوەبەرایەتی شارۆچکەکە ئاگاداری بۆ هاوڵاتیانی سنووری کارگێڕی بەڕێوەبەرایەتیەکەی ناردووە تا دوووشەممە خۆیان بۆ وەرگرتنی نەوتەکە ئامادە بکەن.
نەوتەکە لە بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 7.1.2024 دابەشدەکرێ، هەرخێزانێک 200 لیتر نەوت بەرامبەر بە 104 هەزار دینار وەردەگرێ، پێویستە هەر خێزانێک، كارتى زيرەكى نەوتى پێ بێت و کۆپییەک لە کارتی نیشتمانیى يا ناسنامەى بارى شارستانى سەرۆک خێزان لەگەڵ خۆیدا ببات بۆ وەرگرتنی نەوتەکە.
تاوه‌كو ئێستا زیاتر لە 25 ملیۆن لیتر نەوتی سپی به‌سه‌ر 126 هه‌زار خێزاندا دابەش کراوە و زۆرترینیشی لە ناوچە شاخاوییەکان بووە، زۆرترین رێژه‌ى وه‌رگرتنى نه‌وت له سنوورى پارێزگاى سلێمانی بووه كه 23 هه‌زار و 680 به‌رمیل بووه، به‌ڵام هێشتا 64 هه‌زر و 833 به‌رمیلیش ماوه دابه‌شی سه‌ر هاوڵاتیان بكرێت.
كه‌مترین رێژه‌ى وه‌رگرتنى نه‌وتیش له سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه بووه كه حه‌وت هه‌زار و 670 به‌رمیل دابه‌شكراوه و له‌به‌رامبه‌ریشدا 23 هه‌زار و 330 به‌رمیل ماوه دابه‌ش بكرێت، پێشتر وەزارەتی سامانە سروشتییەكان رایگه‌یاندبوو كه بۆ هەر خێزانێك بڕی 200 لیتر نه‌وتی سپی به‌رامبه‌ر بە 104 هەزار دینارى پێده‌درێت.