لە خەرەندی رواندز

جزدانی پارەکەی خەریک بوو سەری بخوا

شۆڕش قادری

لە خەرەندی رواندز گەشتیارێک بەهۆی جزدانی پارەکەی گیانی کەوتە مەترسییەوە و دواتر رزگار کرا.

کاروان میراودەلی وتەبێژی بەگریی شارستانیی سۆران بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ سێشەممە 17.9.204 ئاگادار کراینەوە گەشتیارێکی خەڵکی هەولێر بەمەبەستی گەشت و سەیران رووی لە ناوچەکەمان کردووە و لە خەرەندی رواندز گیری خواردووە”.

“دوای ئاگادارکردنەوەکە، تیمێکی بنکەی بەرگریی شارستانیی رواندز دەرچوون بۆ شوێنی رووداوەکە و توانرا هاوڵاتییەكە رزگار بکرێت”، کاروان میراودەلی وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو گەشتیارە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی جزدانی پارەکەی چووەتە خوارەوە و دواتر بەهۆی سەختی و هەڵەتی شوێنەکە نەیتوانیوە بێتەوە سەرەوە و گیری خواردبوو.