موشەکەکانی حەماس دەبێ بەساڵێک
ئاگر لە گەرووی نەوتدا هەڵگیرساوە و هورمز بە ئومێد دەبینرێ
964+
ئەحمەد مستەفا
دوو رۆژ ماوە بۆ 7.10.2024، ساڵێک تێپەڕبوون بەسەر هێرشەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، ئەو مێژووەی بووە خاڵی وەرچەرخان لە روبەڕووبونەوەی کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و مامەڵەکردنی ئیسرائیل لەگەڵ ئەوبەرەی کە ناسراوە بە بەرەی “مقاوەمە”.
چەندین رووداوی جۆراوجۆر لە ماوەی ساڵێکدا
ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست هیچکات ئەوەندەی ئێستا نزیک نەبووە لە هەڵگیرسانی جەنگێکی گشتگیر، جەنگێک کە خاکەکەی یەک لەسەر زێی نەوتی جیهانی تێدایە و ئاڵوگۆڕی وزەی تێدا دەکرێ، لەو ساڵەدا، چەند رووداوێکی جۆراوجۆر روویاندا، خاپوربوونی غەزە و لە ناوبردنی توانای سەربازی حەماس، گیان لەدەسیدانی گوماناوی سەرۆک کۆماری ئێران ئیبراهیم رەئیسی، کوژرانی ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس.
هەروەها، کوشتنی هەموو سەرکردە کاریگەر و ناسراوەکانی ناو حیزبوڵا، لەوانەش حەسەن نەسروڵا و ئەگەری کوژرانی هاشم سەفیەدین، ناچارکردنی ئێران بەوەڵامدانەوە و موشەک بارانکردنی ئیسرائیل، دەستپێکردنی هێرشی زەمینی ئیسرائیل بۆ باشوری لوبنان و دەستپێکردنی هێرشی چڕ بۆ سەر حوسیەکانی یەمەن لە لایەن ئەمەریکاوە، وە لە هەمووی بەرچاوتر، مەترسی گواستنەوەی پرشی ئاگرەکە بۆ عێراقیش هەیە.
مەترسییەکە لە گەرووی هورمزە کە وزە بۆ جیهان دەگوازرێتەوە تێیدا
یادگار سدیق، شرۆڤەکار و سەرۆکی رێکخراوی روونبین لە بارەی مەترسی سەر نەوت و وزە بەهۆی پێکدادانەکانەوە بە 964ی وت، مەترسییەکە تەنیا لە پچڕانی دابینکردنی نەوتی ئێران نییە لە بازاڕ کە ئێستا نزیکەی 3.3 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت و نیوەی نەوتی هەناردەکراوی بۆ چین دەچێت، چونکە دەتوانرێت پڕبکرێتەوە، بەڵکو مەترسییەکە لە گەرووی هورمز دایە کە گرنگی تایبەتی خۆی هەیە بۆ گەیاندنی وزە بە جیهان.
گەروی هورمز کەناڵێکی تاڕادەیەک تەسکە و بڕێکی زۆر لە کەشتییە نەوتهەڵگرەکان پێیدا تێیدا تێدەپەڕن – نزیکەی یەک لەسەر سێی کۆی گشتی نەوتی بازرگانیکراو لە دەریاوە بەو گەروەدا تێ دەپەرێت، لە کوێتەوە دێن ودەدەن بە بەردەم یەمەندا، دەچنە سعودیە و ئێران و لەوێشەوە بۆ خاکی عێراق و باقی دەوڵەدانی کەنداو.
ئەگەرە بەهێزەکەی بەردەم بەرزبوونەوەی نرخی نەوت چییە؟
ئەو شرۆڤەکارە وتی، ئەو رێگایە پێنج لەسەر سێی گازی سروشتی شل (LNG) لە رێگەیەوە دەگوازرێتەوە، کاڵایەک کە جیهان زیاتر پشتی پێبەستووە بەتایبەت لەو کاتەوەی سزاکان بەسەر روسیادا سەپێنرا دوای لەشکرکێشییەکەی بۆ ئۆکرانیا، هەر کێشەیەک بۆ گەرووی هورمز دروست ببێت نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی زۆر بەخۆیەوە دەبینێت و لەم کاتەدا لە بەرژەوەندی ئیدارەی ئێستای ئەمەریکاش نییە و کاریگەری زۆر خراپی لە سەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەبێت کە بڕیارە مانگی ئایندە ئەنجام بدرێت.
ئەوە لە کاتێکدایە، بهپێی داتاكانى بۆرسهی جیهانی وزه، نرخی نهوتی خاوی برێنت ئهمڕۆ شەممە 5.10.2024، جارێكی دیكه بهرزبونهوهی بهخۆوه بینی و ههر بهرمیلێك گهیشته 78.5 دۆلار، هاوكات بهرمیلێك نرخی نهوتی خاوی رۆژئاوای تێكساسی ئهمریكا ههشت 0.67٪ بهرزبوهوه و گهیشته 74.38 دۆلار.