هێرشى چەکدارى کرایە سەر ماڵى بەڕوەبەرى کارەباى رومادى و خۆیى و سێ ئەندامى خێزانەکەى کوژران.
تەنیا منداڵێکى ساوا رزگارى بووە
بەڕێوەبەرى وێستگەى کارەباى رومادى و سێ ئەندامى خێزانەکەى کوژران
964+
وریا فەتاح
بەڕێوەبەری وێستگەی کارەبای رومادى و سێ ئەندامی خێزانەکەی لە ئەنجامی هێرشێک بۆ سەر ماڵەکەیان لە شارى هیت کوژران.
بەیانى ئەمڕۆ شەممە، فیراس عوبەیدى، بەڕێوەبەرى وێستگەى کارەباى رومادى و سەرجەم ئەندامانى خێزانەکەى جگە لە منداڵێکى ساوا، لە هێرشێکى چەکداریدا لەلایەن کەسانى نەناسراوەوە کوژران.
کەسوکارێکى نزیک لە بەڕێوەبەرى وێستگەى رومادى بە 964ـى وت، فیراس عوبەیدى و هاوسەرەکەی و دوو کچەکەى کوژراون، بەڵام منداڵە ساواکەیان رزگارى بووە.
وەک باسى دەکات، لە ئەنجامى هێرشێکدا کە کراوەتە سەر ماڵەکەیان کوژراون، بەڵام تائێستا نازانرێت کێ کوشتوونى و هۆکارەکەى چى بووە.
شاری هیت شارێکی گەشتیاری عێراقییە و دەکەوێتە کەناری رۆژئاوای رووباری فورات و بە دووری 70 لە باکووری رومادی و 190 کیلۆمەتر لە باکووری رۆژئاوای بەغدای پایتەختەوە دوورە و ژمارەی دانیشتووانی 75 هەزار کەسە.