دیمه‌نى به‌شێكى ئه‌و خۆراكانه‌ى مانگانه دابه‌شده‌كرێت
هێشتا سەبەتەی حەوتەم دابەش نەكراوە
عێراق بۆ ساڵێك ئەرزاقی هەڵگرتووە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزیری بارزگانیی عێراق رایگەیاند، خەمتان نەبێ بایی ساڵێكی تەواو كەلوپەلی خۆراك بەردەستە و كۆگا كراوە.
ئەسیر غورەیری ئەمڕۆ شەممە لە دیداری یەكەمی نیشتمانی بۆ كەرتی تایبەت لە بەغدا، رایگەیاند، “هاوڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە سەبارەت بە كەلوپەلی خۆراك لە داهاتوودا هیچ تەنگژەیەك روونادات، بایی ساڵێك كەلوپەلی خۆراك لە كۆگاكان هەڵگیراون”.
ئەمە لە كاتێكدایە هێشتا بەشە خۆراكی حەوتەمی ئەمساڵ هێشتا لە هەرێمی كوردستان دابەش نەكراوە.
بەدر ئەبوبەكر بریكاری دابەشكردنی خۆراكە و ئەمڕۆ شەممە بە 964ی وت، تەنیا بەشە برنج گەیشتووەتە چەند بریكارێك و كەلوپەكانی دیكە هێشتا نەگەیشتووە و هیچ دابەش نەكراوە.
ئەمە لە كاتێكدایە رۆژی 30.9.2024 بەرێوەبەرایەتیی بازرگانیی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر بە 964یان راگەیاند، بەشەخۆراکی سه‌به‌ته‌ی حەوتەم پێکهاتووە لە زه‌یت، شه‌كر، برنج، نیسك، ماش، ئارینۆك، نۆك و دۆشاوى ته‌ماته‌ش بۆ سه‌به‌ته‌ى هه‌شته‌م دابه‌ش ده‌كه‌ن.