دوانیان ماتۆڕ بووە

لە ئێوارەوە سێ رووداوى هاتوچۆ لە گەرمیان روویانداوە

964+

وریا فەتاح

هاتوچۆى گەرمیان بڵاوى کردەوە، لە ئێوارەى ئەمڕۆ هەینییەوە تا کاتژمێر 9:30 خولەک، سێ رووداوى هاتوچۆ لە گەرمیان روویانداوە و چوار کەس بریندار بوون.

بەپێى راگەیەنراوى هاتوچۆى گەرمیان بێت لە دوو رووداویاندا ماتۆڕسکیلى تێدا بووە.

وەک باسى دەکات، رووداوی یەکەم لە گوندی ساڵەح ئاغا، لە نێوان ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێب واز رووویداوە کە لە جۆرى پێکدادان بووە و بەهۆیەوە لێخوڕی ماتۆڕەکە برینداربوو.

رووداوى دووەمیش وەک باسى لێوەکراوە، لە نزیک قەڵای شێروانە لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا لاندکرۆزەر و نیسان پیکاب و ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ، روویداوە و لەم رووداوەشدا دوو سەرنشین بریندار بوون.

سەربارەت بە رووداوى سێیەم، هاتوچۆى گەرمیان بڵاوى کردووەتەوە کە ئەم رووداوە لە ترافیک لایتی نەخۆشخانەی شێرەی نەقیب لەنێوان دوو ماتۆڕسکیل  روویداوە و بەهۆیەوە لێخوڕی یەکێک لەماتۆڕ سکیلەکان برینداربوو رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کراوە.

لە رووداوێکى هاتوچۆدا لە گەرمیان باوک و کوڕێک گیانیان ...

لە رووداوێکى هاتوچۆدا لە گەرمیان باوک و کوڕێک گیانیان لەدەست دا