هەفتەى داهاتوو گوندى کاموسەک دەبن بە خاوەنى جادەى قیر
لە 10 رۆژى داهاتوودا دەست بە قیرتاوکردنى رێگەى هیزۆپ بۆ سکتان دەکرێت
964+
وریا فەتاح
لە 10 رۆژى داهاتوودا دەست بە قیرتاوکردنى رێگەى هیزۆپ بۆ سکتان دەکرێت، بە وتەى بەڕێوەبەرى ناحیەش هەفتەى داهاتوو گوندى کاموسەک دەبن بە خاوەنى جادەى قیر.
رێگای گشتیی سکتان کە لە ھیزۆپ تا ناحیهى ھیران دەستپێدەکات، نزیکەی 20 کیلۆمەترە، لە ماوەی رابردوودا 12 کیلۆمەترى قیرکراوە کە لە سکتانەوە بۆ هیرانە، بەڵام ئەو هەشت کیلۆمەترەى ماوە، لە سکتانەوە بۆ هیزۆپە.
شاخەوان عەبدوڵا، بەڕێوەبەرى ناحیەى سکتان، بە 964ـى راگەیاند، رێگاى سکتان بۆ هیزۆپ و گوندى کاموسەک یەک پاکێجە، هەفتەى داهاتوو رێگاى کاموسەک قیرکردنەکەى تەواو دەبێت و لە 10 رۆژى داهاتووشدا کارکردن لە رێگاى هیزۆپ بۆ سکتان دەستپێدەکات کە هەشت کیلۆمەترە.
وەک باسى دەکات، نۆ مانگ دیاریکراوە بۆ تەواو کردنى، بەڵام بەهۆ کێشەى هونەرى لە نێوان بەڵێندەر و ئاوەدانکردنەوە ماوەیەک بوو راوەستابوو، کۆمپانیا بەڵێنیداوە بەزوویى تەواوى بکات.
“ئەگەر ئەو بەشە تەواو ببێت، لە هیزۆپەوە تا هیران 20 کیلۆمەتر کێشەى نامێنێت”، شاخەوان عەبدوڵا واى وت.
ئهم رێگایه ستراتیژییه و شهقڵاوه، ئیدارهى سۆران و پارێزگاى دهۆك، به ئیدارهى راپهڕین و پارێزگاى سلێمانى دهبهستێتهوه، بەڵام بەهۆى ئەوەى بارهەڵگرى زۆرى پێدا دەڕوات، چەند جارێک نۆژەنکراوەتەوە تێکچووەتەوە.