"یەکەمە لەسەر ئاستی عێراق"
لە پاڵ کتێب فرۆشتندا بەشی کتێب خواستنی کردووەتەوە
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
کتێب فرۆشێک لە شاری سلێمانی بۆ یەکەمجارە لەسەر ئاستی عێراق لە پاڵ کتێب فرۆشتندا، بەشی کتێب خواستنی کردووەتەوە بۆ هاوکاری خوێندکاران.
دارا محێدین خاوەنی کتێبخانەی وشە بە 964ـی وت، “ساڵانێکە لە ناو دوکانی کتێب فرۆشتنەکەیدا، بەشی کتێب خواستنی کردووەتەوە و نزیکەی 10 هەزار کتێبی داناوە بۆ هاوکاری خوێندکارانی زانکۆ و نامەی ماستەر و دکتۆرا.
باسی لەوەشکرد، بەهۆی عەشق و خۆشەویستیی زۆری بۆ کتێب، ئەو بەشەی کردووەتەوە و خوێندکارانی خۆش دەوێت و دەیەوێت هاوکاریان بکات.
دارا محێدین وتیشی، بۆ ئەوکارەی هیچ کەس و لایەنێک هاوکاریی نەکردووە و تەنیا پشتیی بە خۆی بەستووە.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری