بەهۆی لافاوەکەوە دروستبوو بوون

شارەوانی هەڵشۆ ئاستەنگەکانی راڕەوە ئاویەکان کەمدەکاتەوە

964+

ژێوار خدر

بەهۆی ئەو بارانە بەخوڕەی لە چەند رۆژی رابردوودا کە رووی لە هەرێمی کوردستان کرد، لە بەشێک لە ناوچەکانی کوردستان زەرەر و زیانێکی زۆری بە رێگاوبان و کشتوکاڵی جوتیارانیش گەیاند و دەڤەری پشدەر یەکێک بوو لەو ناوچانەی پشکی شێری لە زیانەکان بەرکەوت.

هەر بەو هۆیەوە لە ناحیەی هەڵشۆ جگە لە زیانە کشتوکاڵیەکان، دوو پرد و چەند باراناوێکیش بەهۆی لافاوەوە گیران و ئاستەنگی هاتوچۆیان بۆ هاوڵاتییان دروست کرد.

تیمەکانی شارەوانی هەڵشۆش دەستی کردووە بە پاک کردنەوەیان و لە پۆستێکدا کە لە فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاوەدان کردنەوەی راپەڕین، دوو پردی گەورە و کۆمەڵێک باراناویان پاک کردەوەتەوە، کە بەهۆی بارانە بەخوڕەکەی ئەم دواییەوە  ئاستەنگیان بۆ هاوڵاتییان و شۆفێران دروست کردبوو.

لە شەوی 2.10.2024  شەپۆلێکى باران سنوورى پشدەرى گرتەوە و لە سنوورى ناحیەى هەڵشۆ 19.9 ملیم باران باری.

ناحیەی هەڵشۆ شەوێکی بێ کارەبای بەڕێکرد

ناحیەی هەڵشۆ شەوێکی بێ کارەبای بەڕێکرد