لە گەڕەکە بێ تاپۆکان

ئەوانەی خاوەنی زەوی سندوقین لە کۆیە سەردانی شارەوانی کۆیە بکەن

+964

ژێوار خدر

شارەوانی کۆیە ئاگاداری دانیشتوانی قەزاکە دەکاتەوە، ئەوانەی زەوی سندوقییان هەیە لە سەرجەم گەڕەکە بێ تاپۆکان و تا ئێستا داواکارییان پێشەکەش نەکردووە، رۆژی یەکشەممە 6.10.2024 سەردانیان بکەن و داواکاری پێشکەش بکەن تاکو بخرێتە بەردەم لیژنەی هاوبەش و رێکارەیاساییەکانیان بۆ بگیرێتە بەر.

دەشڵێت، داواکارییەکان تا بەرواری 1.12.2024 وەردەگیرێن و دوای ئەو رێکەوتە هیچ داواکارییەک وەرناگیرێت.

شارەوانییەکە چەەند رێنماییەکیشی بڵاوکردووەتەوە کە پێكهاتوون لەمانە:

1.   هەموو داواکاریەک لەهەموو گەڕەکە بێ تاپۆکان وەردەگیرێت بێ جیاوازی .

2.   ئەو گەڕەکانەی نەخشەکانیان ئامادەیە کە بریتین لە (ئازادی، سەربەستی و  نسێ) لە هەفتەی داهاتووەوە لێژنەی هاوبەش دەردەچێت بۆ پشکنین و خاوەن داواکاریەکان بەتەلەفۆن ئاگادار دەکرێنەوە لە رێگەی هێڵێکی تایبەت کە بۆ ئەو مەبەستە تەرخان کراوە، ئەم هێڵە تەنیا کاتی دەوام کارایە.

3.   بۆ ئەو گەڕەکانەی نەخشەکانیان ئامادە نییە پشکنینیان دەکەوێتە قۆناغی دواتر، وە لەگەڵ ئامادەبوونی نەخشەکانیان راستەوخۆ کاریان لەسەر دەکرێت بۆیە داواکاریان وەردەگیرێت تاکو مافیان نەفەوتێت .

4.   دوای ئەنجامدانی پشکنین و خەمڵاندن ڕاستەوخۆ مامەڵەکان بەرز دەکرێنە بۆ پارێزگا بۆ پەسند کردنیان .

5. هیچ زەویەک رێگەی پێ نادرێت پێش پەسندکردنی مامەڵەکەی دەست بە دروستکردنی خانوو بکات بە پێچەوانەوە مامەڵەکەی هەڵدەوەشێتەوە و وەک زیادەڕۆکار مامەڵەی لەگەڵ دەکرێ و دەدرێت بە دادگا پاڵپشت بەیاسای رێگری کردن و لادانی زیادەڕۆیی ژمارە 3 ی ساڵی 2018 و هیچ مافێکی نامێنێت .

شارەوانی کۆیە: بڕیاری تاپۆکردنی زەوییە بێتاپۆکان لەکۆ...

شارەوانی کۆیە: بڕیاری تاپۆکردنی زەوییە بێتاپۆکان لەکۆتاییدایە