لە  گوندێکی ناحیەی زەڕایەن

ژنێک کارەبا لێیدا و گیانی لەدەستدا

964+

بڕوا مەجید – زەڕایەن

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 4.10.2024،  ژنێک لە کۆمەڵگە نەسری سەر بە ناحیەی زەڕایەن لە شارەزوور بەهۆی  تەزوی کارەباوە گیانی لەدەستدا.

کەمال محمد، راگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید رەئوف بەگ لەشارەزوور، بۆ 964 وتی، کەمێک پێش ئێستا تەرمی ژنێکی تەمەن 51 ساڵ  بەناوی  ن.ر.م گەیەندرایە نەخۆشخانەکەمان.

وتیشی، ژنەکە دانیشتووی ئۆردووگای نەسرە و بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەست داوە.

روونیشیکردەوە،  پاش رێکارە تەندروستییەکان تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە

شایەتحاڵێک کە دانیشتووی گوندەیەکە بە 964ـی وت، ئەو ژنە بەیانی زوو هەستاوە فەرش بشوات، لەو کاتەدا دینەمۆی ئاوەکەی تەڕبووەو بەهۆیەوە  کارەبا گرتوویەتی وگیانی لەدەستداوە

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

کچێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەست دا

کچێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەست دا