لە سلێمانى

سبەینێ 45 ژەنیاری پیانۆ موزیکی کلاسیک دەژەنن

964+

دیلان محەمەد جەزا

سبەینێ کۆنسێرتێکی تایبەت بە ئامێری پیانۆ لە سلێمانی بەرێوەدەچێت، کۆنسێرتەکە داخراوە و تەنیا بۆ ژمارەیەک میوانی تایبەتە.

ئەژی ئەکرەم، سەرپەرشتیاری پرۆژە بە 964ـى وت، کۆنسێرتەکە تایبەتە بەو کەسانەی ئارەزوی موزیکی کلاسیک دەکەن و ئەو کەسانەش بانگێهشت دەکرێن کە ئارەزووى موزیکە جیهانییەکان دەکەن.

باسی لەوەکرد، نزیکەی 45 ژەنیاری ئامێری پیانۆ بەشداری دەکەن لە تەمەنە جیاوازەکاندا.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

موزیک موسڵمان و مەسیحییەکانی لە کۆنترین کەنیسە کۆکردە...

موزیک موسڵمان و مەسیحییەکانی لە کۆنترین کەنیسە کۆکردەوە