دیمەنێکی دەرەوەی بانکی خوێن لە هەولێر ... وێنە؛ سۆشیاڵ میدیای بانکی خوێن.
هه‌نگاوى نوێى بانكى خوێنه له هه‌ولێر
هاوشێوه‌ى نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان خوێن بۆ نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان دابین ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى بانكى خوێن له‌هه‌ولێر ده‌ڵێت، هەنگاوێکی نوێیان بۆ دابینكردنى خوێن بۆ نه‌خۆشان گرتووه‌ته‌به‌ر ئه‌ویش جگه له نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان بۆ ئه‌هلییه‌كانیش دابین ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه كه ئه‌م هه‌نگاوه‌یان دواى ئه‌وه دێت كه بانكه‌كه‌یان كراوه‌ته سیستەمی دیجیتاڵی و ئه‌مه‌ش كارئاسانییه‌كى زۆرى كردووه.
باس له‌وه‌ده‌كات، ئێستا بانکی خوێن باڵانسی خوێن بۆ نەخۆشخانەکانی کەرتی تایبەت هاوشێوەی نەخۆشخانەکانی کەرتی گشتی دابین دەکات و لە بری ئەوەی هاوڵاتیان خۆیان سەردانی بانکی خوێن بکەن بۆ بردنی خوێن، له‌رێگه‌ى بانكه‌كه‌وه خوێن بۆ نەخۆشخانە و بۆ لای نەخۆشیش دەچێت.
ئەم هەنگاوەی بانکی خوێن لە ژێر رێنمایەکانی وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێرە.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، بانکی خوێن هەنگاوەکانی بەردەوام دەبێت کە ئاستی ئەوەی بتوانێت خوێن بە رێژەی 100% بە شێوەی بەخشین دابین بکات.