وەزارەتی ئەوقاف وادەڵێت

سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ لە قوتابخانە ئاینییەکان کران بە گرێبەست

964+

توانا نەقی

بە بڕیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژی قوتابخانە ئاینییەکان کران بە گرێبەست.

کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بڵاویکردەوە، رۆژی پێنجشەممە 3.10.2024 سەرۆکی حکەمەتی هەرێم بڕیاریدا سەرجەم مامۆستایانی وانەبێأ لە قوتابخانە ئاینییەکان بکرێت بە گرێبەست.

دەشڵێت، ئەو مامۆستایانە ماوەیەکی زۆرە بەشێوەی وانەبێژ لە قوتابخانە ئایینییەکان وانە دەڵێنەوە و خزمەتێکی زۆریان بە خوێندن ئایینی کردووە لەماوەی رابردوو، بۆیە بڕیاریان داوە تەواوی ئەو مامۆستا وانەبێژانە بکرێن بە گرێبەست.

وانەبێژە لادراوەکان دەکرێن بە گرێبەست؟

وانەبێژە لادراوەکان دەکرێن بە گرێبەست؟