بە تێچووی جیاجیا

رێگای سەرجەم گوندەکانی دەربەندیخان چاک دەکرێت

964+

توانا نەقی

ئیدارەی دەربەندیخان دەستی داوەتە چاکسازی لە رێگای گوندەکان و قایمقامی قەزاکەش دەڵێت، لە هەفتەی داهاتووەوە رێگای چەند گوندێک چاک دەکەن و ئەو پرۆژەیەش بەردەوام دەبێت.

سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، لە گەوندی عازەبانەوە دەستپێدەکەن و رێگاکەی چاک دەکەن هەروەها پردی گوندی پساکان بە تێچووی 100 ملیۆن دینار دروست دەکەن کە لەسەر دۆڵێکی گەورەیە.

وتیشی هەر بە بڕێ 45 ملیۆن دینار رێگای هەریەک لە گوندەکانی هۆمەرقەڵا، ئاوەسپی، سەرچاو و دێکۆلام چاک نۆژەن و چاکی دەکەنەوە.

قایمقام ئاماژەی بەوەکرد، جگە لەوانە نوسراویان بۆ وەزارەتی دارایی کردووە بۆ خەرجکردنی 2 ملیار و 700 ملیۆن دینار بەمەبەستی چاککردنی سەرجەم رێگای گوندەکانی سنووری دەربەندیخان سەرجەم گوندەکانی ناوچەی تاوەگۆزیش دەگرێتەوە.

قەزای دەربەندیخان سەربە پارێزگای سلێمانییە و نزیکەی 51 گوند دەکەونە سنووری ئەم قەزایەوە.

ئەو رێگایانەی بۆ گوندەکانی دەربەندیخان دەچێت چاکسازیا...

ئەو رێگایانەی بۆ گوندەکانی دەربەندیخان دەچێت چاکسازیان تیا دەکرێت