چۆن روویداوە؟

داعش لە كەركوك هێرشی كرد و كوژراو و بریندار لە ریزەی هێزە ئەمنییەكان هەیە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە كەركوك رایگەیاند، چەكدارانی داعش لە سنووری كەركوك هێرشیان كردووەتە سەر هێزە ئەمنییەكان و شەڕوپێكدادان روویداوە، لە ئەنجامدا كوژراو و بریندار لە ریزی هێزە ئەمنییەكان هەیە.

وردەكاریی رووداوەكە

شانەی ئەمنیی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 2.10.2024 رایگەیاند، بەهۆی هێرشی چەكدارانی داعش لە كەركوك، چوار ئەندامی هێزە ئەمنییەكان كوژران و سێ دیكەش بریندار بوون.

وتەبێژ بە ناوی شانەی ئەمنی و وەزارەتی ناوخۆی عێراق، عەمید میقداد میری لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ كاتژمێر 10ی بەیانی هێزێكی سەر بە هەواڵگریی لیوای 42 لە فیرقەی 11، كەوتنە بۆسەی چەكدارانی داعش لە وادی زغیتون، كە لەو كاتەدا خەریكی پشكنین و ئەرك بوون، لە ئەنجامدا چوار ئەندامی هێزەكە كوژران و سێی دیكەش برینداربوون.

وتیشی، هێزی پاڵپشتی گەیشتوونەتە شوێنەكە و دەوری مەفرەزەكەی چەكدارانی داعشیان داوە، هەروەها پشتگیری هێزی ئاسمانیشیان پێگەیشتووە.

سەرچاوەكە چارەنووسی چەكدارانی داعشی ئاشكرا نەكردووە، بەڵام ئەوەی باسكردووە لیژنەی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە پێكهێنراوە.

لە كەركوك و چەند شارێك نۆ ئەندامی داعش دەستگیر كران

لە كەركوك و چەند شارێك نۆ ئەندامی داعش دەستگیر كران