"پێش ماوەیەکی کورت"

ئێران پێش هێرشەکە رووسیا و ئەمریکای ئاگادار کردووەتەوە

964+

شۆڕش قادری

ئێران پێش موشەکبارانکردنی ناوچەکانی ئیسرائیل، رووسیا و ئەمریکای لە ئەنجامدانی هێرشەکە ئاگادارکردووەتەوە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئێران کە نەیویستووە ناوی خۆی ئاشکرا بکات، بڵاویکردووەتەوە، “ئەمریکا پێش ماوەیەکی کورت زانیاری لە لایەن ئێرانەوە پێگەیشتووە کە بەنیازیی هێرشن بۆ سەر ئیسرائیل”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، جگە لە ئەمریکا، بەرپرسانی تاران پێشوەختە بە رووسیایان وتووە، دەیانەوێت هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل”.

کەناڵی ئێن بی سی ئەمریکیش بڵاویکردووتەوە، بەرپرسانی ئێران بە ئەمریکایان وتووە نایانەوێت بکەونە ناو جەنگێکی فراوان و بەربڵاوەوە.

چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر ئێران دەستیکرد بە موشەکبارانی ناوچەکانی تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل و سوپای پاسدارانیش رایگەیاند، هێرشەکە بۆ تۆڵەسەندنەوەی ئیسماعیل هەنیە و حەسەن نەسروڵا و عەباس نیلفروشان ئەنجام دراوە.

ئێران موشەکبارانی ئیسرائیلی دەستپێکرد

ئێران موشەکبارانی ئیسرائیلی دەستپێکرد

ئاژانسی دەنگوباسی فارس: شەپۆلێکی دیکەی موشەک بەڕێوەیە ...

ئاژانسی دەنگوباسی فارس: شەپۆلێکی دیکەی موشەک بەڕێوەیە بۆ ئسرائیل