"به‌مزووانه‌ ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌"

هه‌مواری ماسته‌رپلانی هه‌ولێر په‌سه‌ند کرا

964+

شۆڕش قادری

هه‌مواری ماسته‌رپلانی هه‌ولێر په‌سه‌ند کرا و به‌منزیکانە‌ ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم، “ئەمڕۆ یەکشەممە 29.9.2024 لە رێوڕه‌سمێکدا رێكاره‌كانی قۆناغی په‌سه‌ندكردنی پلانه‌كانی هه‌مواری ماسته‌رپلانی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چووە بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌می داهاتوودا‌ بكه‌وێته‌ ‌‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه”‌.

ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هەرێم رایگەیاندووە، “لە هه‌مواركردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ماسته‌رپلانی هه‌ولێرـدا 26 دیدگا له‌ چه‌ند بوارێكی جیاواز داڕێژراون و‌ چه‌ند ستراتیژیه‌تێك بۆ به‌دیهێنانی دیدگاكان ئاماده‌كران و نه‌خشه‌ی به‌كارهێنانی زه‌ویش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه دیاریكراون”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئامانجی پڕۆژەکە ئاراستەکردنی گەشەکردنی شاری هەولێر و رێکخستنەوەیەتی تا ساڵی 2050.

كشتوكاڵ بە ئاوی پیس و لە ناو ماستەرپلانی هەولێردا قەدە...

كشتوكاڵ بە ئاوی پیس و لە ناو ماستەرپلانی هەولێردا قەدەغە كرا

هەولێر دەبێتە خاوەن ماستەرپلانی نوێ بۆ ساڵی 2050    

هەولێر دەبێتە خاوەن ماستەرپلانی نوێ بۆ ساڵی 2050