سکچوون و ڕشانەوە تەنگ بە منداڵانی رانیە هەڵدەچنێت

١٧٠ منداڵ لە دوو هەفتەدا

میدیازان – مەجید بیتوێنی – رانیە

لە ماوەی تەنیا دوو هەفتەدا ١٧٠ منداڵ لە دەڤەری ڕاپەڕین بەهۆی پەتای سکچوون و ڕشانەوەوە سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە و تەندروستیی دەڤەرەکەش هۆکارەکەی بۆ پیسیی ئاو و خواردن دەگەڕێنێتەوە.

 تەها محەمەد، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ڕاپەڕین بە میدیازانی ڕاگەیاند: هۆکاری بڵاوبوونەوەی ئەو پەتایە ئاوی پیس و خواردنی فرۆشگەی خوێدنگەکان و نەبوونی فلتەرە لە شەمعەکان.

پێشتریش هەمان پەتا لە شاری سلێمانی بڵاو بوو بووەوە و بەهۆیەوە تەندروستیی شارەکە بڕیاری قەدەغەکردنی خواردنەوەی ئاوی تانکیی خوێندنگەکان و خواردنی فرۆشگەکانی ناویانی دا.

هاوکات کارزان سلێمان، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی ڕانیە بە میدیا زانی وت: “لیژنە هاوبەشەکانمان بە مەبەستی دووربوون لە پەتای سکچوون و ڕشانەوە  سەردانی شەمعەکانی ڕانییەی کردووە، خاوەن ئەو شەمعانەی پابەندی ڕێنماییەکانی لیژنەکان نەبوون و پێنجیان داخران.”