لە گوندى قەرەگۆل

سایدێکى رێگاى سلێمانى بۆ شارەزوور دادەخرێت

964+
بڕوا مەجید_ زەڕایەن

چوار رۆژە تیمێکی چاکردنەوە رێگاوبان سەرقاڵی نۆژەنکردنەوە و چاکرنی سایدێکی رێگای سلێمانی بۆ شارەزوورن و لە گوندی قەرەگۆل تاوەکو ناحیەی زەڕایەن ئەوسایدەی کاری تێدادەکەن دادەخراوە.

ئەحمەد قادر، ئەفسەری هاتوچۆی زەڕایەن بۆ 964 وتی،”ماوەی چوار رۆژە دەستکراوە بەنۆژەنکردنەوەی رێگای گوندی قەرەگۆل بۆ زەڕایەن کە رێگاکە رێگایەکى گشتییەو دووسایدە، پارێزگای سلێمانی بەئیدارەی گەرمیانەوە دەبەستێتەوە”.

ئاشکراشى کرد، بەهۆی نۆژەنکردنەوەکەوە رۆژانە کاتژمێر 8 بۆ 4ـى ئێوارە ئەوسایدەی بە ئاراستەی هاتنە بۆ ناحیەی زەڕایەن کاری تێدا دەکرێت و دادەخرێت سایدەکەى دیکە بەکار دەهێنرێت.

هەرچەندە نازانرێت کەى تەواو دەکرێت، بەڵام رۆژانە کارى تێدا دەکرێت و چاڵوچۆڵییەکانى پڕدەکرێنەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح